با ره‌شه‌با فڕێ بدا ته‌وری ژه‌نگن
نێرگزێک ده‌یه‌وێ بڕوی
تفه‌نگه‌کان با بێده‌نگ بن
مناڵێک ده‌یه‌وێ بنوێ
چی قه‌یسه‌ر و پاشا هه‌یه با گوێ
بگرنشاعیرێک ده‌یه‌وێ بدوێ
ئه‌وه‌ێ نه‌توانێ ببێ به گوڵ بۆ په‌رچه‌می کچێ
ناتوانێ ببێ به دڕک
به پێ زۆر داران‌دا بچێ
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت
ئاگاداری
مانگی گه‌ڵاڕێژانی ئه‌مساڵ(۸۵)له ناو شار پۆستیری گرۆپی موسیقا بڵاو کرایه‌وه(ئه‌وه‌ێ ئه‌یبینن). تا ئه‌و جێگه‌ێ له بیرم بێ یه‌که‌م جار بوو کونسرتیک به ته‌بلیغاتیکی وه‌ها به گرۆپیکی تێکه‌ڵ له لاوانی کچ و کوڕی شاره‌که‌مان بڕیار بوو ئیجرا ببێت.
قوروه‌ی ئێمه له سنووری کوردستان به خه‌ڵکیکی تێکه‌ڵ له کورد و تورک که زۆربه‌ی کوردین(فره‌تر له حه‌فتا له سه‌د). کوردیش به دوو زاراوه‌ی له‌یلاخی(که به ئامار فره‌تره) و که‌لهوری به دوو مه‌زهه‌بی شیعه و سونی که ئه‌مه‌ش مایه‌هی جیا کردنه‌وه و به دوا هێشتنی خه‌ڵک به‌ڵام ئه‌مه روونه که ئه‌گه‌ر زمان نه‌بێته هۆی یه‌کگری نه‌ته‌وه‌ی کورد مه‌زهه‌ب قه‌ت ئه‌و کاره ناکات به‌و مه‌رجه‌ێ ئاگاه بین ناتوانێ جیاشمان بکاته‌وه. کوردستان بۆ کوردیکی ئاگاه خۆشه‌ویستتر له‌و هه‌موو قه‌راردادێکه. هه‌ر وا که دیاریه‌کانی ئه‌بینین.
خه‌ڵک شه‌وقی چوون بۆ ئه‌و کونسرته‌یان بوو ئه‌مه‌ش دانیشت‌و انی هۆڵه‌که دانی پێ نا.به‌ڵام که چووین دیمان له ئیجرای کچه‌کان به‌رگری کراوه
رۆژێ به‌ر له ئیجرا هه‌ینی بوو له مزگه‌وتی جامعی شار حاج ئاقا ڕایانگه‌ێاندبوو که خه‌ڵکه ئاگاتان له جه‌وانه‌کانتان بێ بڕێ که‌س داویان بۆ ته‌نیون و گه‌ره‌کیانه بیانخه‌ڵه‌تێنن و دوایی راسته‌وخۆ ئاماژه‌ی به گروپی موسیقا کردبوو.دواییش مجه‌وزی ئیجرایان به‌تاڵ کردبوووگوتبوویان داواکاری خه‌ڵک (هاو پیاڵه‌کانی خۆیان) بووه.هه‌ر وا ئاماژه‌ی به به‌شدار بوونی به‌هاییک له ناو گرۆپه‌که کردبوو.که به‌رپرسی گرۆپه‌که و ره‌ئیسی ئیڕشادی ئیسلامی چووبوونه لای ئیجازه‌ی ئیجرای گرۆپی بێ حوزوری کچه‌کان سادر کردبوو.
به چه‌ند له لاینگرانی هونه‌ری موسیقا نامه‌ی ئیعترازمان هه‌نارد بۆ حه‌فته‌نامانی رۆهه‌ڵات و که‌ره‌فتو که چاپیان نه‌کرد و ناردمان بۆ راسان که به کۆڵی سانسوڕ چاپ کرا.
به قه‌د ته‌مه‌نمان،له ته‌واوی بیره‌وه‌ریمان خنکان و خنکان شک ئه‌به‌ین.له شاره‌که‌ی ئێمه به ئاسانتر جه‌ویکی خنکێنه‌ر داسه‌پراوه.گه‌ردی مه‌رگ و بێده‌نگی پژاوه‌ته بیری خه‌ڵک.خه‌ڵک قسه ناکه‌ن و ته‌نیا له شاری ته‌م گرتوی فه‌راموشیدا ئه‌سوڕێنه‌وه‌و ده‌نگی هیچ کام له هو نه‌ره به‌رزه‌کانی مێژوو بۆیان له ژیان و ئینسان شتێ ناڵێ.له پشت گوێیان هه‌موو ده‌نگیکی به‌رز له تابوت نراوه.
به‌ڵام بیری خه‌ڵک بۆ هه‌میشه فڕینی له بیر ناچێ .

پێم له هه‌نگاوان ده‌ترسێ
قامكه‌كانم له گۆ كه‌وتوون
به‌و سه‌رمایه كه‌سیره بووم.
له‌و غه‌ریبستانه
چوار وه‌رزم زستانه!
* * *
«کریسمه‌س»پردێكه
له‌زستانێكه‌وه بۆ زستانێكی دی
له ژانێكه‌وه بۆ ژانێكی دی.
چ سارد و سڕن ئه‌و خه‌ڵكه!
زستانێكیان له دڵ دایه
تا لێره بین دوایی نایه!
له به‌ر سه‌رمای چاوه‌كانیان ره‌ق هه‌ڵاتم،
جێژنه‌یانه و بۆ مه‌مانان
بزه‌ش ناكه‌ن به جێژنانه!
له گوێسوانه‌ی دڵم
چلـووره‌ی په‌یڤه‌كانیان نه‌شته‌رن و شۆڕ بوونه‌وه!
سه‌هۆڵبه‌ندانی هه‌ناویان
تا لێره بین ناتوێته‌وه!
* * *
چاوه‌ڕوان بووم «نه‌ورۆز»
له‌و زستانه‌م بستێنێ و به به‌هارم بسپێرێ،
هه‌ی داخ ... لێره
نه‌ورۆزیشمان سۆزی جارانی نه‌ماوه
له هه‌نده‌ران ئه‌ویش پردێكی رووخاوه!

