هێشووه شیعر
به‌شێتانه خۆشم ئه‌وێ ی
چونکه گوڵم
من شێتم…….. شێت
مردن نه‌بێت
من و تۆ هه‌ر بۆ یه‌ك ئه‌بین
مه هێڵه شه‌و به سه‌ر باڵای ڕۆژی ئه‌وینا ڕاکشێت
بۆ یه‌ك ئه‌بین
ئه‌ی هێشتاکه نه‌تبیستووه
قسه له زارۆ…….. یا له شێت
* * * * *
بیرم ناچێ …… که پێم ووتی خۆشم ئه‌وێ ی
ڕه‌نگت گۆڕاو …….. تووڕه بووی لێم
ووتم بڵێ ی
تاوانێکم ئه‌نجام دابێ و
بووبێ به جێگه‌ی دڵ ته‌نگی ! ،
چه‌ند خۆش بوو لام
تۆ له من تامه‌زرۆ تر بووی
_ ووتت گوایه خۆشت ئه‌وێم
ئه‌ی بۆ ساڵێکه بێده‌نگی…
* * * * *
به‌فره بارێ
کلو…. کلو سپی…. سپی،،، دێنه خوارێ
ئه‌م گه‌ردوونه هه‌ر ئه‌یه‌وێ په‌ستم بکا
بۆ ناتوانێ به‌فرێکی وه‌ك
چاوی ڕه‌شی تۆ دابکا…..
* * * * *
ئیره‌ییم به به‌ختم ئه‌برد
تۆش پێت ووتم چه‌ند کڵۆڵی….
کورد ووته‌نی:_
گه‌ر بچیته سه‌ر ڕووبارێ
ڕا ئه‌بینم یه‌ك دڵۆپێ ئاو نه‌بینی
سه‌ر باری ئه‌م به‌خته هه‌شه
ده‌روونت هێنده پێ ی گه‌شه
منیش ووتم قه‌یدی چی یه
گرنگ به‌ختم،. وه‌ك چاوه‌کانی تۆ ڕه‌شه.
به‌شێتانه خۆشم ئه‌وێ ی
چونکه گوڵم
من شێتم…….. شێت
مردن نه‌بێت
من و تۆ هه‌ر بۆ یه‌ك ئه‌بین
مه هێڵه شه‌و به سه‌ر باڵای ڕۆژی ئه‌وینا ڕاکشێت
بۆ یه‌ك ئه‌بین
ئه‌ی هێشتاکه نه‌تبیستووه
قسه له زارۆ…….. یا له شێت
* * * * *
بیرم ناچێ …… که پێم ووتی خۆشم ئه‌وێ ی
ڕه‌نگت گۆڕاو …….. تووڕه بووی لێم
ووتم بڵێ ی
تاوانێکم ئه‌نجام دابێ و
بووبێ به جێگه‌ی دڵ ته‌نگی ! ،
چه‌ند خۆش بوو لام
تۆ له من تامه‌زرۆ تر بووی
_ ووتت گوایه خۆشت ئه‌وێم
ئه‌ی بۆ ساڵێکه بێده‌نگی…
* * * * *
به‌فره بارێ
کلو…. کلو سپی…. سپی،،، دێنه خوارێ
ئه‌م گه‌ردوونه هه‌ر ئه‌یه‌وێ په‌ستم بکا
بۆ ناتوانێ به‌فرێکی وه‌ك
چاوی ڕه‌شی تۆ دابکا…..
* * * * *
ئیره‌ییم به به‌ختم ئه‌برد
تۆش پێت ووتم چه‌ند کڵۆڵی….
کورد ووته‌نی:_
گه‌ر بچیته سه‌ر ڕووبارێ
ڕا ئه‌بینم یه‌ك دڵۆپێ ئاو نه‌بینی
سه‌ر باری ئه‌م به‌خته هه‌شه
ده‌روونت هێنده پێ ی گه‌شه
منیش ووتم قه‌یدی چی یه
گرنگ به‌ختم،. وه‌ك چاوه‌کانی تۆ ڕه‌شه.
سالار جه‌وهه‌ر….. له نامیلکه‌ی(ئه‌و شیعرانه‌ی تۆ ئه‌بینن)
یکشنبه 1386/03/20 کات ژمیر 17| نووسه ر : ئامانج |

