جوكیكی تازه له وڵاتی عه جایب
یان شتیكی عه جیب لێ وڵاتی كه نینی
به راستی له م دنیاێه شتانی كه نینی روو ئه دات .
ئه و شوێنه (شوێنیك له هه موو شوێن) زادگای باوكمه . هه ر چه ن جارێ نه قڵیكی پێ كه نینی له وێوه دێته گوێم.له و خه ڵكه شۆخ و گه مه بازه ی.به راستیی بۆ خۆیان فیلمن به كاراكترهاییكی به رجسته وه كوو خالۆ ئیبرایم،مامه حه مه(ئه وه نازناویانه)، عه لی به چه و....
جا با چیرۆكی عه لی به چه شتان بۆ بگێڕمه و. حكایه ت ئێژی له و ساڵانه ی ده هه ی چلدا مامۆستای مه دره سه به مناڵان وتوویه:شنیدم علی رو زدید.نزنیدش علی بچه س
له وساوه عه لی به عه لی به چه ناسراوه .
ئیدی له شۆخ ته بعی ئه و خه ڵكه حكایه تیكی تر:كا براێك دیواری بۆ مامه حه مه چنیبوو.ژنه كه ی وتبووی :مامه حه مه ئه گه ر دیوار بڕژێته مل شووه كه م له كۆڵت نابمه وه ئه ویش وتبووی "ئه و‌سا منیش له كۆڵ تۆ نابمه وه"
جا خه ڵك به عاده تی كوردیاتی بوونه ته دوو حزبی گه ڕه كی خواروو-گه ڕه كی ژوور‌و.شه ڕی ئه و دوو حزبه ش سه یر و داستانی فره س كه دوایی ئه یگێڕمه وه .
له هه واڵی تازه :ماوه یكی له مه وپێش وتیان ژنی نه ورۆز ..باپێناسه ێك بده م .نه ورۆز كوڕیكی ئارام و ده س نه چووه . ماوه ێك له مه و به ر ژنی خواست كه ئه ویش كچی پیاویكی ده س نه چوو خۆیشی ئارام( و به قه وڵی خه ڵك سه پۆل )بوه هه واڵ واێه كه دوای رۆیشتنی نه ورۆز بۆ كرێكاری له تاران‌دا ژنه كه ی له به ر گه مه هاێیك وه كوو بوختیان و ئازاری خه ڵكی شۆخیباز وه كوو شێتی لێ هاتووه . من به ڕاستی پێكه نیم ئه وه نده ی كه هێنده ی نه مابوو شه ق ببه م .به خۆم ئه مگووت بڕوانه ئه و خه ڵكه ئه و ژنه فه قیره یان شێت كرد بزانه چه نده یان شۆخی له گه ڵ كردووه.
كه ورد ورد سه رنج ئه ده م كوێنه ی جیهان وڵاتی عه جایب نیه؟؟؟كام خه ڵك له‌م شۆخیانه و یان جۆرگه لی دیكه گه مه له ته ك جنسی دووهه م ناكه ن ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ئاسمانی تۆ به‌ر پێ خۆته
سه‌رت شۆڕ که
ملت که‌ج که
چاو مه‌گێڕه بۆ خوا ئه‌ستێره و ئاسمان
ئه‌وه‌ێ بستێک خاکی نه‌بێت
خوا و ئه‌ستێره و ئاسمانی کوا
عه‌بدوڵڵا په‌شێو
با ره‌شه‌با فڕێ بدا ته‌وری ژه‌نگن
نێرگزێک ده‌یه‌وێ بڕوی
تفه‌نگه‌کان با بێده‌نگ بن
مناڵێک ده‌یه‌وێ بنوێ
چی قه‌یسه‌ر و پاشا هه‌یه با گوێ
بگرنشاعیرێک ده‌یه‌وێ بدوێ
ئه‌وه‌ێ نه‌توانێ ببێ به گوڵ بۆ په‌رچه‌می کچێ
ناتوانێ ببێ به دڕک
به پێ زۆر داران‌دا بچێ
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت
ئاگاداری
مانگی گه‌ڵاڕێژانی ئه‌مساڵ(۸۵)له ناو شار پۆستیری گرۆپی موسیقا بڵاو کرایه‌وه(ئه‌وه‌ێ ئه‌یبینن). تا ئه‌و جێگه‌ێ له بیرم بێ یه‌که‌م جار بوو کونسرتیک به ته‌بلیغاتیکی وه‌ها به گرۆپیکی تێکه‌ڵ له لاوانی کچ و کوڕی شاره‌که‌مان بڕیار بوو ئیجرا ببێت.
قوروه‌ی ئێمه له سنووری کوردستان به خه‌ڵکیکی تێکه‌ڵ له کورد و تورک که زۆربه‌ی کوردین(فره‌تر له حه‌فتا له سه‌د). کوردیش به دوو زاراوه‌ی له‌یلاخی(که به ئامار فره‌تره) و که‌لهوری به دوو مه‌زهه‌بی شیعه و سونی که ئه‌مه‌ش مایه‌هی جیا کردنه‌وه و به دوا هێشتنی خه‌ڵک به‌ڵام ئه‌مه روونه که ئه‌گه‌ر زمان نه‌بێته هۆی یه‌کگری نه‌ته‌وه‌ی کورد مه‌زهه‌ب قه‌ت ئه‌و کاره ناکات به‌و مه‌رجه‌ێ ئاگاه بین ناتوانێ جیاشمان بکاته‌وه. کوردستان بۆ کوردیکی ئاگاه خۆشه‌ویستتر له‌و هه‌موو قه‌راردادێکه. هه‌ر وا که دیاریه‌کانی ئه‌بینین.
خه‌ڵک شه‌وقی چوون بۆ ئه‌و کونسرته‌یان بوو ئه‌مه‌ش دانیشت‌و انی هۆڵه‌که دانی پێ نا.به‌ڵام که چووین دیمان له ئیجرای کچه‌کان به‌رگری کراوه
رۆژێ به‌ر له ئیجرا هه‌ینی بوو له مزگه‌وتی جامعی شار حاج ئاقا ڕایانگه‌ێاندبوو که خه‌ڵکه ئاگاتان له جه‌وانه‌کانتان بێ بڕێ که‌س داویان بۆ ته‌نیون و گه‌ره‌کیانه بیانخه‌ڵه‌تێنن و دوایی راسته‌وخۆ ئاماژه‌ی به گروپی موسیقا کردبوو.دواییش مجه‌وزی ئیجرایان به‌تاڵ کردبوووگوتبوویان داواکاری خه‌ڵک (هاو پیاڵه‌کانی خۆیان) بووه.هه‌ر وا ئاماژه‌ی به به‌شدار بوونی به‌هاییک له ناو گرۆپه‌که کردبوو.که به‌رپرسی گرۆپه‌که و ره‌ئیسی ئیڕشادی ئیسلامی چووبوونه لای ئیجازه‌ی ئیجرای گرۆپی بێ حوزوری کچه‌کان سادر کردبوو.
به چه‌ند له لاینگرانی هونه‌ری موسیقا نامه‌ی ئیعترازمان هه‌نارد بۆ حه‌فته‌نامانی رۆهه‌ڵات و که‌ره‌فتو که چاپیان نه‌کرد و ناردمان بۆ راسان که به کۆڵی سانسوڕ چاپ کرا.
به قه‌د ته‌مه‌نمان،له ته‌واوی بیره‌وه‌ریمان خنکان و خنکان شک ئه‌به‌ین.له شاره‌که‌ی ئێمه به ئاسانتر جه‌ویکی خنکێنه‌ر داسه‌پراوه.گه‌ردی مه‌رگ و بێده‌نگی پژاوه‌ته بیری خه‌ڵک.خه‌ڵک قسه ناکه‌ن و ته‌نیا له شاری ته‌م گرتوی فه‌راموشیدا ئه‌سوڕێنه‌وه‌و ده‌نگی هیچ کام له هو نه‌ره به‌رزه‌کانی مێژوو بۆیان له ژیان و ئینسان شتێ ناڵێ.له پشت گوێیان هه‌موو ده‌نگیکی به‌رز له تابوت نراوه.
به‌ڵام بیری خه‌ڵک بۆ هه‌میشه فڕینی له بیر ناچێ .


