تبليغاتX
له یلاخ - جوكیكی تازه له وڵاتی عه جایب
جوكیكی تازه له وڵاتی عه جایب

جوكیكی تازه له وڵاتی عه جایب

یان شتیكی عه جیب لێ وڵاتی كه نینی

به راستی له م دنیاێه شتانی كه نینی روو ئه دات .

ئه و شوێنه (شوێنیك له هه موو شوێن) زادگای باوكمه . هه ر چه ن جارێ نه قڵیكی پێ كه نینی له وێوه دێته گوێم.له و خه ڵكه شۆخ و گه مه بازه ی.به راستیی بۆ خۆیان فیلمن به كاراكترهاییكی به رجسته وه كوو خالۆ ئیبرایم،مامه حه مه(ئه وه نازناویانه)، عه لی به چه و....

جا با چیرۆكی عه لی به چه شتان بۆ بگێڕمه و. حكایه ت ئێژی له و ساڵانه ی ده هه ی چلدا مامۆستای مه دره سه به مناڵان وتوویه:شنیدم علی رو زدید.نزنیدش علی بچه س

له وساوه عه لی به عه لی به چه ناسراوه .

ئیدی له شۆخ ته بعی ئه و خه ڵكه حكایه تیكی تر:كا براێك دیواری بۆ مامه حه مه چنیبوو.ژنه كه ی وتبووی :مامه حه مه ئه گه ر دیوار بڕژێته مل شووه كه م له كۆڵت نابمه وه ئه ویش وتبووی "ئه وسا منیش له كۆڵ تۆ نابمه وه"

جا خه ڵك به عاده تی كوردیاتی بوونه ته دوو حزبی گه ڕه كی خواروو-گه ڕه كی ژوورو.شه ڕی ئه و دوو حزبه ‌ش سه یر و داستانی فره س كه دوایی ئه یگێڕمه وه .

له هه واڵی تازه :ماوه یكی له مه وپێش وتیان ژنی نه ورۆز ..باپێناسه ێك بده م .نه ورۆز كوڕیكی ئارام و ده س نه چووه . ماوه ێك له مه و به ر ژنی خواست كه ئه ویش كچی پیاویكی ده س نه چوو خۆیشی ئارام( و به قه وڵی خه ڵك سه پۆل )بوه هه واڵ واێه كه دوای رۆیشتنی نه ورۆز بۆ كرێكاری له تاراندا ژنه كه ی له به ر گه مه هاێیك وه كوو بوختیان و ئازاری خه ڵكی شۆخیباز وه كوو شێتی لێ هاتووه . من به ڕاستی پێكه نیم ئه وه نده ی كه هێنده ی نه مابوو شه ق ببه م .به خۆم ئه مگووت بڕوانه ئه و خه ڵكه ئه و ژنه فه قیره یان شێت كرد بزانه چه نده یان شۆخی له گه ڵ كردووه.

كه ورد ورد سه رنج ئه ده م كوێنه ی جیهان وڵاتی عه جایب نیه؟؟؟كام خه ڵك لهم شۆخیانه و یان جۆرگه لی دیكه گه مه له ته ك جنسی دووهه م ناكه ن ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

دوشنبه 1386/01/20 کات ژمیر 16| نووسه ر : ئاگرینی کوردستان |