هه‌ڵه‌بجه
ســیروان ده‌خــیله ئــاگر ده‌بــارێ
شه‌پۆلێ به خور بهاوه جارێ
ڕه‌شماڵانی جاف هۆبه‌ی ده‌شت وده‌ر
که‌وای پوله‌که‌ی گڕیان کرده‌به‌ر
به‌رداشی ئاشــی ئاشــوبی گــه‌ردوون
به‌ناخی کوردا که‌وته هاتوو چون
زریــکه‌ی ساوای مــه‌لۆتــکــه ــکراو
دێت له نێو ماڵ وحاڵی به جێماو
ئاگر له ده‌وری لانک به‌ر بوه
ئاســمان هه‌ناوی کوناو ده‌ر بوه
مناڵ پشتوێنی باوکی توند ئه‌رێ
باوک به‌ڕێوه ئه‌که‌وێ وئه‌مرێ
له‌ولاوه خوشک ئه‌یه‌وێت ڕاکا
خۆی به‌قوربانی باوک و برا کا
فریاناکه‌وێ یه‌خه‌ی خۆی بدڕێ
چۆله‌که‌ی گیانی بۆ ئاسمان ئه‌فرێ
قه‌تاره‌ی خێڵی وێڵی کۆڵ به‌کۆڵ
به‌رد وه‌ده‌نگ دێنێ ئه‌م دۆڵاو ئه‌و دۆڵ
ئه‌م پیی زاماره له‌کۆڵی ئه‌وا
ئه چۆک داده‌دا له نیوه ڕه‌وا
زه‌ڵم به په‌رۆش سیروانه ڕێگه‌ی
به‌ڵام باخی میر سوتانه جێگه‌ی
دوندی شه‌مێران،هه‌واری هه‌ڵگورد
پرسه‌ده‌گێڕێ بۆئه‌م حاڵه‌ی کورد
سیروان ده‌خیله ده‌شتی شاره‌زور
سه‌وزی ده‌پۆشی هه‌ڵگه‌ڕا به‌سور
ده‌می به‌هاره هۆبه‌ی ده‌شتو کۆ
بۆ له‌بار بچن نێرگز‌و شه‌وبۆ؟
کامدار، کام ده‌وه‌ن ، کام چڵه گیایه
ئه‌مێستا پچه‌ک هه‌ناسه‌ی تیایه
ترۆپکی چری شاخی هه‌ورامان
به دووکه‌ڵ ئامان، له‌خوێنا دامان
چیای شه‌رامو که‌ژی ئاسنه‌وه‌ر
غه‌رقی خه‌رده‌لن پێ تا ته‌وقی سه‌ر
شیوی ده‌ره قوڵ چه‌می خوا جایی
بسکی خۆ ده‌ڕنن له‌تاو کمیایی
چه‌مو جوباری پڕ مرواریم ڕۆ
سروشتی جوانی کورده‌واریم ڕۆ
خاکی به‌راوو مێرگی شینم ڕۆ
مه‌ندیلی که‌ژی بلورینم ڕۆ
بێستانی وشکی کوردوستانم ڕۆ
ئاســمان ده‌خیله بارانێ داکه
خه‌ڵک شپرزه‌و گه‌لێک هیلاکه
گه‌ر ڕۆژی حه‌شره‌و مه‌رگه‌و کۆتایی
ئێمه‌ش ئاماده‌ین بۆماڵــئــاوایی
به‌ڵام واتازه خه‌ڵکی له‌ژینا
ده‌گه‌ڕێن به‌ناو که‌ونی به‌رینا
بۆده‌بێ ئێمه له بــسته خاکێ
هه‌مووده‌م ڕه‌وکه‌ین له‌ده‌ست زوحاکێ
ســیروان دابه‌سته‌ی خاکی چه‌ند ساڵه
چاوی بێ خه‌می مێژووی ئه‌م حاڵه
به‌خوڕ داگه‌ڕێ به گه‌رمه‌سیرا
به‌ناو که‌نده‌ڵان به‌خاکی سوێرا
هه‌ره‌سه‌ی گڕو ئاسن بنێره
خۆبادان له‌وێ و زرم وکوت لێره
شاری شه‌هیدان شاکاری خۆشی
تارای پیرۆزی شۆڕشی پۆشی
ئه‌مخاکه خاکی کوردی دلێره
بێشه‌ی بڵنگه‌و جه‌نگه‌ڵی شێره
هه‌رقاره‌مانێک له‌م گه‌له تیاچێ
دڵۆپێ خوێنی به فیڕۆ ناچێت
خوێنم خه‌ڵاتی ئاڵای سوره‌که‌م
بۆ هێرۆ شیمای شاره‌زوره‌که‌م
* * * *
هه‌ر له‌باهاری 1988 دا ئه‌م وشانه‌م ڕیزبه‌ندکردو له‌یه‌ک له‌بۆنه‌تایبه‌تیه‌کانی یانه‌ی فه‌رمانبه‌ران ، له هاوینی هه‌مان ساڵدا به مقام هه‌ندێ له‌م به‌یتانه‌م چڕی من له‌وڕۆژگاره‌دائه‌م ویست به‌رهه‌میکی هونه‌ری و پێشکه‌شکه‌م نه‌ک شعرێکی هاوچه‌رخ و سه‌رکه‌وتوو بۆیه چون له‌م هه‌ڵوێست له‌م شیوه‌نه شیعره په‌شیمان نیم

